دوو بەنزینخانەى كۆیه‌ به‌ پاره‌ سزادران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ قه‌زاى كۆیه‌ دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى چاودێری دڵنیابوو كوالێتى به‌نزینه‌كه‌یان باش نییه‌، دوو به‌نزینخانه‌ى ئه‌و شاره‌ به‌ بڕێك پاره‌ سزادران.

بەنزینخانەی شارەکەم، بە بڕی 500 هەزار دینار و بەنزینخانەی زێڕیش بە بڕی یه‌ك ملیۆن و 200 هەزار دینار، سزا دران.

قایمقامیه‌تى قه‌زاى كۆیه‌ بڵاویكرده‌وه‌، دوای ناردنی نمونەی بەنزین لە بەنزینخانەکانی کۆیە بۆ تاقیگەی ناوەندی و گەڕانەوەی ئەنجامەکان، بە هۆی خراپی کوالێتی بەنزینەکەیانەوە ئه‌و دوو بەنزینخانە سزادراون.