میوەی ئیتالی تێدایە
40 هەزار داری میوە لە زاوێتە دێتە چاندن
964+
هەژین فەتاح- دهۆک
دوای دوو ساڵ له ده‌ستپێكردنی پرۆژەی چاندنی 40 هه‌زار داری ئیتالی، ئەمڕۆ بەدواداچوون بۆ پرۆژه‌كه كرا و چەند لایەنێكی پەیوەندیدار سەردانی پرۆژەکەیان کرد.
داره‌كان، كه زۆربه‌یان میوه‌ن، لەسەر 484 دۆنمی زه‌وی لە گوندی گرگاس لە زاویتە دێنە چاندن، که بەشێکیان هاتینە چاندن و ژماره‌یان زیاتری 20 هه‌زار شه‌تڵه و لە لایەن کۆمپانیای کینگس فروت هاتووه‌ته جێبه‌جێكردن.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ بۆ 964 وتی، ئەمە پرۆژەیەکی کەرتی تایبەتە، كه داری میوه‌ن لەسەر رووبەرێکی گەورە چێنراون.
وتیشی، كۆمه‌ڵێك میوه‌ی جۆراوجۆر لە ژێر تاقیكردنه‌وه‌دا چێنراون، وەک سێ‌و، گێلاس، قه‌یسی، هه‌ڵوژه، ئەم پرۆژە لە لایەن کومپانیایه‌ك جێبەجێکرا، کە تایبەتمەندە بە چاندنی نەمامی میوه، ئەمە پروژەیەکی باشە لە لایەنی زانستی و گرنگە بۆ بازاڕ”.
گوژمه‌ی ملیارێک و 200 ملیون دینار بۆ پڕۆژەکە تەرخان کراوه، له چاندنی ده‌یان جۆری میوه پێكدێت، قوناغی یەکەم چاندنی 20 هه‌زار نه‌مامه، له‌وانه میوه‌ی خوخ، هه‌روه‌ها قه‌یسی و گێلاسی ئیتالی و زه‌یتوون.
هه‌روه‌ها به پێی زانیارییه‌كانی 964، قوناغی دووەم پێکدێت لە چاندنی 20 هەزار داری دیکە، لەگەڵ ئاواکرنی کارگەی قوتووبه‌ندكردنی میوه له پاكێتی تایبه‌ت و دانانی لۆگۆی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كان.
به‌رپرسانی پرۆژه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئامانجیان هه‌نارده‌كردنی بەرهەمی میوه‌ی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ده‌ره‌وه و ره‌خسانی هه‌لی كاره بۆ هاوڵاتیان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا