لە چەمچەماڵ کرێکارێک کارەبا لێیدا و گیانی لەدەستدا
964+
هۆگر عدنان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.5.2023، کرێکارێک لەکاتی کارکردندا کارەبا دەیگرێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە ناوەی (م. ع.)ـە تەمەنی 35 ساڵە، خەڵکی گوندی گورگەیی شامارە و دانیشتووی ناحیەی شۆڕشە.
کرێکارەکە کە وەستای لەبغە و ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و باوکی دوو منداڵە، لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چەرمۆ سیتی کاری دەکرد لە ناحیەی شۆرش کاری دەکرد.
یادگار عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش بۆ 964 پشتڕاستی زانیارییەکانی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە کرێکارەکە دانیشتووی گەڕەکی پیریایەکانە لە ناحیەی شۆڕش.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ 964 وتی، بەیانی ئەمڕۆ تەرمێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان دواتر رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵمان کرد، گەنجێک بوو جلی کرێکاری لەبەردا بوو، دواتریش تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق