په‌رله‌مانتارێكی كورد داواى لێپرسینه‌وه له سه‌رۆكى ئێران و وه‌زیری ناوخۆ ده‌كات
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
جەلال مەحمودی زادە، ئەندامی کوردی پەرلەمانی ئێران داواى لێپرسینه‌وه له سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ناوخۆی ئێران ده‌كات، به‌هۆی ته‌قه‌كردنى هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆپیشانده‌ران.
به‌پێی هه‌واڵێك كه ئاژانسی ئێران ئینته‌رناشنال ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكردووەته‌وه، جه‌لال مه‌حمودى زاده، کە نوێنه‌ری شاری مههابادە لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمان وتویەتی، “پێویسته بزانرێت كێ ته‌قه‌ى له هاوڵاتیانى خۆپیشانده‌رو ناڕازى كردووه”.
ئەو پەرلەمانتارە، لە دانیشتنەکەدا، ئاماری فه‌رمی حكومه‌تی رهتكردووەتەوە كه ئاماژه به كوژرانى ته‌نها ١٣ خۆپیشانده‌ر له شاره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات، رایگەیاندووە، “ئه‌و ئاماره‌ى حكومه‌ت دووره له راستى چونكه به‌پێی ئاماری تر كه نافه‌رمییه ته‌نها له شاری مه‌هاباد و شاره كوردیهكانى تر ١٠٥ هاوڵاتی مه‌ده‌نى به گولـله‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ى ئێران پرسیویەتی “ناردنى سوپا و سه‌پاندنى باری نائارامی له شاری مه‌هاباد و شاره كوردییه‌كانى تر، ماناى چییه؟” باسی له ده‌ستگیركردنى به لێشاوى خه‌ڵكی ئاسایی وهێرشی شه‌وانه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر ماڵان و دانانى چه‌ندین خاڵى پشكنین له‌ناو ئه‌و شارانه کردووە.
بەگوێرەی ئێران ئینتەرناشناڵ، لە دانیشتنەکەدا، داواى لة ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێرانی كردووە، وەڵامی بۆ ئەو بارودۆخە هەبێت و پێیان بڵێت، “كێن ئه‌وانه‌ى له‌ناو ئه‌و هێزه ئه‌منییانه گولـله به‌ڕووى خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی ئاسایی ده‌ته‌قێنن و ده‌یانكه‌نه قوربانى؟”، هەروەها داوای کردووە ئەو کەسانە بدرێنە دادگا.
مه‌هاباد یه‌كێكه له شاره كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵات و كه‌وتووەته باكورى رۆژئاواى ئێران، له‌دواى كوژرانى ژینا ئه‌مینى به‌ده‌ستى (پۆلیسی رەوشت) له تاران، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌رفراوانى به‌خۆوه بینیوه، له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هێزی بردووەته ئه‌و شاره