کارتەکانی لەنێو تایە شاردووەتەوە

لە کەرکوک کەسێك بە 20 هەزار کارتی بانکەوە دەستگیر کرا

هاوبەش ئەبوبەکر

فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی لە کەرکوک راگەیاند، کە 20 هەزار دانە کارتی بانکی نایاسایی پێبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی هێزەکانی سنوور لە فەیسبووک وێنەی تۆمەتبارەکە و کارتە بانکییەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەستگیرکراوەکە هیچ مۆڵەتێکی نەبووە و کارەکەی پێچەوانەی یاسایە.

“تۆمەتبارەکە کارتەکانی لە ناو تایەیەکدا شاردبووەوە”، فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق وا دەڵێت.

دەستگیرکراوەکە بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بە پێی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی هێزەکانی سنوور.