جه‌ماوه‌ری زاخۆ له‌ یاریگه‌ی دهۆك ئاماده‌ن

964+
هێڤی دێوالی – دهۆك

ئه‌مشه‌و له‌ گه‌ڕی 30ی خولی نایابی عێراق، هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و زاخۆ له‌ یاریی دێربیی بادینان رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

یارییه‌كه‌ كاتژمێر 09:00 ده‌ستپێده‌كات و جه‌ماوه‌ری زاخۆ به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ یاریگه‌ی دهۆك ئاماده‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌شێكی گه‌رموگوڕ و پڕ هاندان له‌ یارییه‌كه‌دا بێته‌ ئاراوه‌.