پلەی گەرما لە گەرمیان 42ـی تێپەڕاند

ئەمڕۆ و سبەی باران نم نم دەبارێت

964+

فەرمان سادق

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەورە و بارانیش نم نم دەبارێت، سبەیش هەورە تریشقەیشی لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ بوونی کەمێک تۆزوخۆڵ، هاوکات لە گەرمیان پلەی گەرما 42ـی تێپەڕاند.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.5.2023
کەش/ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەل ئەگەرى نمە باران لە ناوچەى جیا جیاکان و بوونى تۆز و خۆڵێکى سووک لە ئاسمانى هەرێم بە گشتى، بەهۆى زیادبوونى خێرایی با لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانی و ئیدارەیی گەرمیان ئەگەرى تۆز و خۆڵەکە زیاتر دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1–3) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با/ لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک، هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووى 30 کم/ک.
ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (7–9) کم دەبێت.

سبەی پێنجشەممە 25.5.2023
کەش/ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانێکى کەم لە هەندێک ناوچەى جیا جیا، هەندێکجاریش هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنوورى پارێزگاى دهۆک، لە کاتەکانی شەویشدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (1–3) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
خێراى با/ مامناوەند دەبێت (15-25 )کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (7–9)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 36 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 32 پلەى سیلیزى
دهۆک: 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 32 پلەى سیلیزى
سۆران: 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 42 پلەى سیلیزى