كار له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ى پڕۆژه كاروئاوییه‌كانى باڵه‌كایه‌تى ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى باڵه‌كایه‌تى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی كارۆئاوى له به‌شێكی گونده‌كان هه‌ن، هه‌ندێكیان له‌كار كه‌وتوون و به‌شێكیشیان كار ده‌كه‌ن، قایمقامی چۆمانیش به‌پێویستى ده‌زانێت ئه‌و پڕۆژانه زیندووبكرێنه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ڵێت بودجه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ین.
له گونده‌كانى ناوپردان و خۆشكان و ناوه‌ند و پردى گه‌ڵاڵه ئه‌و پڕۆژانه هه‌ریه‌كه و به‌هۆى گرفتێكه‌وه له‌كاركه‌وتوون، له‌به‌شێكی گونده‌كانیش تا ئێستاش كار ده‌كه‌ن.
سواره ئه‌كڕه‌م قایمقامی قه‌زاى چۆمان، بۆ 964 دووپاتى كرده‌وه كه به پێویستی ده‌زانێت ئه‌و پڕۆژانه له سنوورى قه‌زاكه‌یدا زیندووبكرێنه‌وه چونكه ده‌ڵێت “كلتوورێكی له‌مێژینه‌ى ئه‌و سنووره‌یه و زیاتر پشتیان به وزه‌ى كاره‌باى خۆماڵى به‌ستووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران گفتوگۆى ئه‌و بابه‌ته‌ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتواندرێت ده‌رخسته بۆ پێداویستییه‌كانى ئه‌و پڕۆژانه بكرێت و بودجه‌یان بۆ دابین بكرێت و زیندوو بكرێنه‌وه.
قایمقامى چۆمان ده‌ڵێت “له كۆى شه‌ش گوندى ئه‌و سنووره كه خاوه‌نى پڕۆژه‌ی كارۆئاوین، ته‌نیا گونده‌كانى كه‌وه‌رته و ئازادى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یان كار ده‌كات و بێ كێشه‌یه”.