لێرەوە لە ئەمریکا بخوێنە

964+

كوردستان ئەحمەد – هەولێر

حكومەتی ئەمریكا پرۆگرامی قوتابی سەركردەی راگەیاند و وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت، قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.

پرۆگرامی قوتابی سەركردە، پرۆگرامێکی ساڵانەی حكومەتی ئەمریكایە لە سەرتاسەری جیهان قوتابی زانكۆ و پەیمانگاكان بەپێی تواناكانیان وەردەگرێت و قوتابیانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقا دەتوانن بەشداری تێدابكەن و داواكاری پێشكەش بكەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستانیش دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن و بەشداربن لە خوێندن لە ئەمریكا”.

بەپێی مەرجەکان، قوتابی دەبێت تەمەنی لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵ بێت و دانیشتوی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت و شارەزای تەواوەتی لە زمانی ئینگلیزیدا هەبێت.

ئەو پرۆگرامە، ساڵانە تاوەکو دوو هەزار کەس وەردەگرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.

پرۆگرامەکە ماوەی ساڵێک بەردەوام دەبێت و لە سێ بەش پێکهاتووە، بەشى یەکەم پێش وەرزى هاوین بەڕێوەدەچێت، بەشى دووەم لە ورزی هاوین دەبێت، بەشى سێیەم دوای وەرزی هاوین دەستپێدەکات.

پێشكەشكردن لە ئەمڕۆ یەكشەممە دەست پێدەكات  تاوەکو ١٩ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.