لە بەسرە.. بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی ماسی هەرزانتر بووە
964+
فەرمان سادق
لە مەزادی ماسی “نوگعە” لە شاری بەسرە بەراورد بە هەفتەی رابردوو زۆرینەی جۆرەکانی ماسی نرخیان دابەزیوە.
لە بەسرە چەندان جۆری ماسی بوونیان هەیە، بەشێک لە ناوەکان هاوبەشن لەگەڵ کوێتییەکان.
ماسی سەبوور، تاکە ماسییە لەو بازاڕە بە کیلۆ نافرۆشرێت بەڵکو بە جووتە یان سەبەتە دەفرۆشرێت.
نرخی ماسی لە بازاڕی مەزادی نوگغە بەم شێوەیەیە:
ماسی سەبوور وەسەت دوو دانە بە 12 هەزار، هەفتەی رابردوو بە 15 هەزار دینار بوو.
زوبێدی وەسەت کیلۆی بە 18 هەزار دینار.
یودر کیلۆی بە 3,500 دینار.
سیمۆ یان حەمامی رەش 3 کیلۆ بە 10 هەزارە.
دویلمی یان بەرکودە کیلۆی بە 5 هەزارە.
حەمر یان کەلیکە کیلۆی بە 10 هەزارە.
حەمام دهنی بە 5 هەزارە.
برتام کیلۆی بە 7 هەزارە.
شانگی سپی و رەساسی کیلۆی بە 7 هەزارە.
ماسی مزلک (خور عەبدوڵا) کیلۆی بە 8 هەزارە.
سەلەمون کیلۆی بە 6.500 دینارە.
سەبووری عشیری دوو دانە 18 هەزار دینار.
سەبووری خشن دوو دانە 40 بۆ 45 هەزار، پێشتر بە 60 هەزار بوو.
26 جووت ماسی سبەبوور 270 هەزار دینار.\
حف وەسەتی کیلۆی 1500 دینار، پێشتر بە 2500 دینار بوو.
ماسی حەمام چش کیلۆی 3 هەزار، پێشتر بە 4 هەزار بوو.
ماسی برتام کیلۆی 6 هەزار، هەفتەی رابردوو بە 7 هەزار بوو.
ماسی حف خشن کیلۆی 2500 دینار، پێشتر 3 کیلۆ بە 10 هەزار بوو.