چاوەڕوان بن بەمزوانە...

یونس راوی لە 964 پڕۆگرامێکی تایبەتی دەبێت

964+

یونس راوی، نوسەر و لێکۆڵەر لەمەبەدوا پڕۆگرامێکی تایبەت لە پلاتفۆڕمەکانی 964 پێشکەش دەکات.

زانکۆ ئەحمەد، سەرۆکی بەشی کوردی 964 رایگەیاند، تۆڕی 964 و یونس راوی نووسەر و لێکۆڵەر، رێککەوتن لەسەر ئەوەی لەمەبەدوا یونس راوی پرۆگرامێکی تایبەت لە پلاتفۆرمەکانی 964 پێشکەش بکات.
پرۆگرامەکە بە شێوەیەکی هەفتانە پێشکەش دەکرێت و لەهەر ئەڵقەیەکدا بابەتێکی گرنگی فیکری و رۆشنگەری دەخرێتەڕوو.

ئەمڕۆ شەممە 20.5.2023، لە ئۆفیسی سەرەکی 964 لە هەولێر، زانکۆ ئەحمەد سەرۆکی بەشی کوردی 964 و یونس راوی یاداشتی دەستپێکردنی پرۆگرامەکەیان واژۆ کرد.
بەمزوانە یەکەم ئەڵقەی ئەو پرۆگرامە تایبەتە لەسەر هەموو پلاتفۆرمە جیاوازەکانی 964 پێشکەش دەکرێت.