دۆڵى بالیسان چاوه‌ڕێى شه‌ممه ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى 18 رۆژ له داخستنى رێگاكه، چالاكوانانى دۆڵى بالیسان چاوه‌ڕێى رۆژى شه‌ممه‌ن، كه كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌ست به كاره‌كانى له‌و رێگایه‌دا بكاته‌وه، ئینجا رێگا بكه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێن “نایكه‌ینه‌وه”.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه بۆ جه‌ماوه‌رى گونده‌كانى دۆڵى بالیسان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، چالاكوانان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، دوای ئەوەی پێنج مانگ پڕۆژەی رێگای گشتیی بالیسان راگیرا، دوای هەوڵدان و دڵنیابوونیان لە راگرتنی پڕۆژەکە بە بیانووی نەبوونی پارە، بۆیە ده‌ڵێن “بڕیارمان دا وەک ناڕەزایەتی رێگای گشتی بە رووی بارهەڵگره‌كان دابخەین و بۆ ماوەی 18 رۆژه به شەو رۆژ لەسەر رێگاکە دەماینەوە”.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، دواى هەوڵ و ماندووبونی خەڵکی خەمخۆری دەڤەرەکە و هەوڵی لایەنی پەیوەندیداركان، داواکاری کۆمپانیاکە جێبەجێ ده‌کرێت کە ئه‌ویش وەرگرتنی بڕێک پارەی پێویسته بۆ بەردەوامی لە کارەکەیدا.
ده‌شڵێن “دواجار گەیشتینە ئەو رێککەوتنە، کە رۆژی شەممەی داهاتوو کۆمپانیای جێبەجێکار دەست دەکاتەوە بە پڕۆژەکە .”
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، دوای دڵنیابوونەوە لە کۆمپانیاکە، کە بڕە پارەی پێویستیان وەرگرتوە و به كرداره‌كی ده‌ست به كار ده‌بێته‌وه، ئه‌وا رێگاكه ده‌كه‌نه‌وه.
بڕیاریشیانداوه جارێ رێگاکە وەک خۆی بهێڵێنەوە و چونکە مەرجێکی کۆمپانیایە و لایەنی پەیوەندیداریش خۆیان سەرپەرشتیی کارەکە دەکەن لە رێگەدان، یان لە رێگەنەدانی بارهەڵگره‌كان.