شۆسته‌كانى هیران به نیوه‌چڵى جێهێڵدراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژه‌ى لێدانى كاشی بیهاڕتۆن له‌سه‌ر سۆسته‌كانى رێگاى سه‌ره‌كى ناو ناحیه‌ى هيران به نیوه‌چڵى له‌لایه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جێكار جێهێڵدراوه و شاره‌وانی ئه‌و ناحیه‌ش ده‌ڵێت، هه‌فته‌ى داهاتوو تیمێك له ئه‌ندازیاران دێن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پڕۆژه‌که ده‌كه‌ن.
شاره‌وانیی هیران ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى له كۆمپانیاى جێبىه‌جێكار وه‌رگرتووه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاره‌كانى وه‌ك پێویست نه‌بووه و به خاوییش به‌ڕێوه‌چووه.
مانگی هه‌شتى ساڵى رابردوو، دواواده‌ى ته‌واوكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه بووه، به‌ڵام كۆمپانیاکە نه‌یتوانیوه ته‌واوى بكات.
ئه‌م پڕۆژه‌یه له دوو لاوه بودجه‌ى بۆ دابینكرابوو، یه‌كه‌میان بڕى 166 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر و دووه‌میشیان 215 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار بووه.
نه‌ریمان محه‌مه‌د سه‌عید، سه‌رۆكى شاره‌وانیى هیران به 964ـى راگه‌یاند، هه‌فته‌ى داهاتوو تیمێك له ئه‌ندازیارانى شاره‌وانییه گشتییه‌كانى هه‌ولێر دێنه هیران و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ن، وتیشی، “چه‌نده‌ى كارى كردبێت ئه‌وه‌نده پاره‌ى پێده‌درێت و ئه‌و كارانه‌شی وه‌ك پێویست ئه‌نجامى نه‌دابێت پێى ته‌واو و چاك ده‌كرێته‌وه”.
هیران ناحیه‌یه‌كه سه‌ر به قه‌زاى شه‌قڵاوه، یه‌كێكه له ناوچه گه‌شتیارییه دیاره‌كانى ئه‌و سنووره و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانى ده‌كه‌ن.