سندوقی پارەی مزگەوتێک تاڵانکرا
964+
موسڵ
ژمارەیەک کەسی نەناسراو سندوقی کۆمەکی مزگەوتێک دەشکێنن و هەرچی پارەی تێدا بووە دەیدزن.
لە موسڵ، ژمارەیەک هاوڵاتی هەڵدەکوتنە سەر مزگەوتی فاروق لە گوندی تل عوێنات لە رۆژهەڵاتی رەبیعە.
یەکێک لە کارگوزارەکانی مزگەوتەکە، ڤیدیۆی سندقەکەی بە شکاوی تۆمار کردووە و بۆ 964ـی ناردووە.
نوێژخوێنانی گوندەکە کاتێک دەچن بۆ مزگەوتەکە بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی، بە بینینی سندقەکە کە شکاوە شۆک دەبن و دەستبەجێ پۆلیس لە رووداوی دزیکردنەکە ئاگادار دەکاتەوە و داوای لێکۆڵینەوە دەکەن.
تا ئێستا نەزانراوە چەند پارە لەناو سندوقەکەدا هەبووە کە دزراوە.