خولی باسکە.. زاخۆ بووە سێیەمی عێراق
964+
فەرمان سادق
یانەی زاخۆ پلەی سێیەمی ئەم وەرزەی خولی باسکەی نایابی عێراقی بەدەستهێنا، دوای ئەوە لە یاریی دیاریکردنی پلەکانی سێیەم و چوارەم لە حەشدی شەعبی بردەوە.
یارییەکە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی شەعب لەبەغدا ئەنجامدرا و یانەی زاخۆ بە ئەنجامی 90-88 خاڵ لە یانەی حەشدی شەعبی بردەوە.
پێش یارییەکە جوتیار عه‌لی، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ بۆ په‌یجی فه‌رمی یانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: هه‌موو توانای خۆمان بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه خه‌رج ده‌كه‌ین، راسته حه‌شدی شه‌عبی یانه‌یه‌كی به‌هێزه و یاریزانی پیشه‌گه‌ری زۆرباشی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه‌ش ئاماده‌كاریی باشمان كردووه”.
بەو بردنەوەیە، زاخۆ بووە چوارەمی عێراق لە یاری باسکە.