دەشتی کەڵهوری “نیشتیمان” بڵاودەکاتەوە

964+

توانا نەقی

هونەرمەندی گورانیبێژ دەشتی کەڵهوری نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی نیشتیمان بڵاودەکاتە و ئەمە دووم بەرهەمیەتی بەسەر کوردستان و نیشتیماندا دەیڵێتەوە.

بەرهەمەکە کە سرودێکە بۆ نیشتیمان، هۆنراوەکەی لەلایەن سەید نوح عینایەتی نوسراوە و ئاوازەکەشی هەرلەیەلان دەشتییەوە بۆ دانراوە.

میکس و ماسترینگی بەرهەمەکە لەلایەن محەمەد سادقی و دابەشکردنی سەعدی فەیزی و هەریەک لە ئامێرەکانی گیتار، کەمانچە، ڤیۆلۆن و چەلۆ بەکارهاتوون لە بەرهەمەکەدا.

دەشتی، ماوەی 10 ساڵە خەریکی کاری هونەری و گۆرانی وتنە و زۆرینەی بەرهەمەکانی ئاوازی خۆی بووە و زۆربەی کارەکانیشی لەسەر ئەرکی خۆی بەرهەم هاتووە.

دەشتی کەڵهوری گۆرانیبێژ لە بارەی بەرهەمە نوێیەکەیەوە بە 964ی وت، ئەمە دووەم بەرهەممە لەسەر نیشتیمان دەیڵێم و کارم لەسەر کردووە و لە وڵاتی ئێران تۆمار کراوە.

وتیشی، لە بەرهەمەکانی پێشوومدا کارم بۆ ئەنفال و هەڵەبجە و کۆبانی کردووە  و ئەمەش دووەم کارمە کە بە تایبەت بۆ کوردستان وتراوە.

دەشتی کەڵهوری، لە دایکبووی کەرکوکە و خەڵکی قەزای کەلارە، چەندین ساڵە لە دەرەوەی وڵات دەژی، کۆی بەرهەمە هونەرییەکانی 24 بەرهەمە و لەو ژمارەیەش 16 بەرهەمیان ڤیدیۆ کلیپی بۆ کراوە.