جوان و رەنگاوڕەنگن
ئاكرێ گوڵباران كرا
964+
كوردستان ئەحمەد
شەقامەكانی ئاكرێ بەكوڵی رەنگاو رەنگ دەڕازێنرێنەوە
شارەوانی ئاكرێ هەڵمەتێكی دەستپێكردووە بۆ پاكردنەوەی پاركی نێوان جادەكانی شەقامە سەرەكیەكان و گوڵی رەنگاو رەنگی تێدا دەچێنێت.
كارمەندان شارەوانی بەهاوكاری كۆمپانیاكانی پاككەرەوە،دەستیكردووە بە چاندنی گولی رەنگ سور و مۆر و سەوز.
گوڵەكان هەمە جۆرن، بەرگەی گەرما و كەم ئاوی دەگرن، تەنها پێویستیان بە خزمەتێكی كەمەوە و لەزوترین كات گەشە دەكەن و سەوز دەبن.
لە دوورەوە دیمەنێكی جوان و سەرنج راكێشیان هەیە، بۆنیان خۆشە و بەبەردەوام دەدرەوشێنەوە، تەنها پێویستە لە دەستی مرۆڤ و ئاژەڵ دوربن بۆ ئەوەی نە ژاكێن و خراپ نەبن.
گوڵەكان بەشێكیان ئێرانی و توركی و هۆڵەندین، بەشێكی دیكەشیان لە گوڵەكانی كوردستانن و بەشێوەیەكی گشتی باڵا كورت و بۆندار و رەنگاورەنگن.