پرۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گونده‌كان له سۆران جێبەجێدەكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى سۆران له رێگه‌ى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى جیاوازه‌وه كار له‌سه‌ر دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه بۆ گونده‌كانى ئه‌و سنووره ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى قه‌زاى سۆرانیش ده‌ڵێت “كێشه كه‌مئاوى ته‌نیا له سێ گوند ده‌مێنێت”.
ئەندازیار تەحسین سەعدوڵا، بەڕێوەبەری ئاوی قەزای سۆران، به 964ـى راگه‌یاند دوای، له‌رێگه‌ى چه‌ند پرۆژەیه‌كه‌وه ئاوی خواردنەوە بۆ ژماره‌یه‌ك گوندی سنووری قەزای سۆران جێبەجێ دەكرێت، وتیشی “شەش گوند له‌وانه لە سنووری ناحیەی خەلیفانن لەگەڵ گوندەكانی كەورین، هەسنان و سیتكان سەر بە ناحیەی دیانا “.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كارى هه‌ندێك له گونده‌كان له كۆتا دان، به‌شێكیان دراونه‌ته كۆمپانیای جێبه‌جێكار و هه‌ندێكیشیان له‌كاردان.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه بودجه‌ى گشتى بۆ ته‌واوى ئه‌و پڕۆژانه له دوو لاوه دابینكراوه، یه‌كه‌میان چوار ملیار دیناره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانیه‌وه دابینكراوه، دووه‌میشیان 350 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆرانه‌وه دابینكراوه.
وتیشی “به‌ته‌واوبوونى ئه‌و پڕۆژانه كێشه‌و گرفتى ئاو له گونده‌كان ته‌نیا له سێ گوند ده‌مێنێت، ئه‌وانیش له داهاتوودا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.