له گوندێکی ئاکرێ رۆژانه سێ تۆن خەیار بەرهەم ده‌هێندرێت
964+
زەید کۆچەر- ئاکرێ
گوندێکی سنووری قەزای ئاکرێ خانووه پلاستیكیه‌كانى زیاترن له خانوى نیشته‌جێبوون، هه‌موو خزم و ناسیاوه‌ى یه‌كترن و هه‌مووشیان به‌یه‌كه‌وه له‌ناو خانوه پلاستیكیه‌كاندا خه‌یاره به‌رهه‌مدێنن.
گوندی سپیماڵ، سەر بە قەزای ئاکرێیە، دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئه‌و قه‌زایه، نزیکەی 200 ماڵی لێ ده‌ژیت و ژمارەی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیکەی 2000 کەس دەبێت .
نەزیر ئیسماعیل، جوتیارێكى خەڵکی ئه‌و گونده‌یه، به 964ـی وت، دانیشتوانى گوندەکەیان هه‌مووى خزم و ناسیاوى یەکترن و لە ساڵی 2012 وە دەستیان بە کشتوکاڵ کردووە و ده‌ڵێت “ئێستا هەموومان خەریکی بەرهەم هێنانی خەیارین”.
نه‌زیر ئاماژه به‌وه ده‌كات، لە ئێستادا زیاتر لە 1000 خانووی پلاستیکییان دروستكردووه بۆ كارى كشتو‌كاڵى و “رۆژانە سێ تۆن خەیار بەرهەم دێنین”.
به‌قسه‌ى نه‌زیر، ئه‌وان لە پلانیاندایە بەربوومەکانیان ته‌نیا خه‌یار نه‌بێت، جۆراوجۆربن، له‌وانه‌ش فراوڵە و تەماتە و زۆر شتی تر بەرهەم بێنن، ده‌شڵێت “بەربوومەکانمان دەنگی داوەتەوە لە کوردستان و تایبەت لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک” .
ئەوەشی خستەڕوو، توانیویانه پێداویستی نێوخۆ پربکەنەوە ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان زیاتر بێت دەینێرن بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراق، بەڵام ده‌ڵێت “داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە سەردانمان بکات بەڵام تائێستا نەهاتووە”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، ساڵانه ته‌نیا له دوو كاتى جیاوازدا خه‌یار له‌و گونده به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، ئەوانیش لە مانگی ئادار دەچێندرێت تاكو مانگی ئاب ، هەروەها لە وەرزی پاییزیشدا لە مانگی ئه‌یلوول تاكو مانگی كانوونى دووه‌م .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن