كلیچدار ئۆغلۆ هیماى خۆشهوبیستی بۆ ههوادارانى دهكات ... وێنه: SkyNews
دۆخهكه بهرهو ئاڵۆزى دهڕوات
کلیچدارئۆغڵو به هێلەکی گوللـەنەبڕ دهركهوت
964+
فهرهاد حهسهن
کەمال کلیچدارئۆغڵو، کاندیدی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری وڵاتەکە، پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە میانی بەڕێوەچونی کۆبوونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردندا هێلەکی گوللـەنەبڕی لەبەرکرد، سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێت، هەواڵگریی دەسەڵات دەتوانێت هێرش بکاتە سەری.
کەمال کلیچدارئۆغڵو، کە سەرۆکی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)یە و رکاربەری سەرەکیی ئەردۆگانە، لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەرکەوتوە هێلەکی گوللـەنەبڕی لەبەرکردوە، وەک ئامادەکاریەک یاخود پێشبینییەک بۆ هێرشکردنە سەری.
سەرچاوەیەک لە پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) رایگەیاند، سەرکردە سەرەکییەکەی ئۆپۆزسیۆن کە تەمەنی 74 ساڵە، هێلەکی دژە گوللـەی لەبەردابووە و رادەی پاراستنی ئاسایشی تورکیا بەرزکراوەتەوە لەگەڵ وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری، کە ئەگەری ئەوە هەیە هێرشی بکرێتەسەر.
به پێی راپرسییهكانیش، تائێستا كه له دهزگا و ناوهندى جیاجیاى توركیان بڵاوكراونهتهوه، دهردهكهوێت دەنگەکانی کەمال کلیچدارئۆغڵو لە ژمارەی دەنگەکانی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی ئێستای وڵاتەکە زیاترە.