ئەمساڵ چاوەڕێدەکرێت

بەرهەمی هەنگوین لە دهۆک 20% زیاد بکات

964+

عەمار عەزیز – دهۆک

لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە سێ هەزار هەنگەوان هەیە و بەرهمی پارساڵیان 290 تۆن هەنگوین بووە.

بەپێی دواین ئامار ژمارەی هەنگوانانی پارێزگای دهۆک سێ هەزار 259 کەسن، بەرهەم هێنانی هەنگوینیش بە بڕێکی باش بووە لە پارێزگاکەدا.

خورشید ئەحمەد، بەرپرسی کۆمەڵەی هەنگەوانانی دهوک بە 964ی وت، ئەم ساڵ رێژەیەکی باش باران باریوە، هەروەها وەرزی بەهار درێژتر بووە بەروارد بە پارساڵ، لە هەمووشی گرنگتر سەرچاوەی زیادبوونی هەنگوین کە گوڵی سروشتییە ئەم ساڵ بە رێژەیەکی زۆت زیادی کردووە، بۆیە پشبینی دەکەن ئەم ساڵ بەرهەمی هەنگوین لە سنوری پارێزگای دهۆک لە 20 %زیاد ببێت بەراورد بە پارساڵ .

وتیشی، “لەگەڵ حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار باسمان لە چۆنیەتی هەناردەکردنی هەنگوین کردووە، کۆبوونەوە و هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن تا ئەم ساڵ هەنگوینی دهۆک رەوانەی دەرەوە بکەین”.

خورشید ئەحمەد دەشڵێت، “تەنیا یەک داوکاریمان لە حکومەت هەیە ئەوەش ئەوەیە کاتێک بەرهەمی هەنگوینی خۆماڵی پێدەگات رێگە نەدەن هەنگوینی دەرەوە داخلی کوردستان بێت تا جوتیارەکانمان سوودی لێ وەربگرن”.

پێداچووەنەوە: توانا نەقی