16 ساڵە ناحیەیە بەڵام هێشتا شەقامی دوو سایدی نییە
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
ئەگەرچی زیاتر لە حەوت ملیار دینار گوژمەی پڕۆژەکەیە، بەڵام دوای 16 ساڵ هێشتا شەقامی سەرەکی ئەو ناحیەیە یەک سایدە.
زەید سەلیم، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی روڤیا بۆ 964 وتی “پڕۆژەی بە دووسایدکردنی شەقامی سەرەکی روڤیا پڕۆژەیەکی ستراتیژیە، دوو دەرخستنی بۆ کراوە، یەکەمجار 13 ملیار دینار دەرخستنی بووە، بەڵام دواتر رێگا خەدەمیەکەی لێ لادراوە و لە دەرخستنی دووەم کراوەتە حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار، ئەم کەمکردنەوەیەش بۆ ئەوەیە پڕۆژەکە بەزوویی بکرێت”.
سەرۆکی شارەوانی ناحیەی روڤیا دەڵێت: پڕۆژەکە هەموو رێکارەکانی خۆی تەواو کردووە، لەگەڵ پارێزگا و قایمقامیەتی بەردەڕەش لەسەر خەتین تا هەرچی زووە بودجەی پێویستی بۆ دابینبکرێت و دەست بە پڕۆژەکە بکرێت.
پڕۆژەی دوو سایدکردنی رێگای ناحیەی روڤیا دوو کیلۆ مەتر و نیوە و بڕیارە پانی شەقامەکە 50 مەتر بێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانە بێت شارەوانی ناحیەی روڤیا بە 964ی داوە، ئێستا دوو پڕۆژە لەو ناحیەیە لە جێبەجێکردندان، ئەوانیش قیڕتاوکردنی شەقامەکان و دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقییە و هەردوو پڕۆژەکە %60-ی کارەکانی تەواو کراوە، گوژمەی هەردوو پڕۆژەکە زیاتر لە ملیارێک دینارە.
پڕۆژەی بە دووسایدکردنی شەقامی سەرەکی ناحیەی روڤیا، رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر و دهۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە،
روڤیا لە ساڵی 2007-ەوە بوەتە ناحیە، نزیکەی حەوت هەزار خێزان لە سەنتەری ئەو ناحیەیە دەژین.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی