لە بەردەڕەش
شەش کارتۆن جگەری قەدەغەکراو لەناوبران
964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
لیژنەكانی چاودێریی تەندروستی بەردەڕەش دەستیان بەسەر شەش كارتۆن جگەری قەدەغەكراودا گرت.
سەرجەم كارتۆنە جگەرەكان بە هاوكاری تیمێكی ئاسایش و لە ژێر چاودێریی وردی تەندروستیی بەردەڕەش تەلەفكران و لەناوبران.
بەڕێوبەرایەتیی تەندروستی بەردەڕەش رۆژانە لە نێو بازاڕی شارەكە بە دوای خۆراك و ماددەی بەسەرچوودا دەگەڕێن و هەر كەسێك دەستگیر بكەن سزای دەدەن و شوێنەكە دادەخەن.
بە فەرمانێكی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو شێوەیەك مامەڵكردن و كڕین و فرۆشتنی جگەری بەستوو لە سەرجەم بازاڕ و دوكان و بازگە و شەقامەكانی هەرێمی كوردستان قەدەغەكراوە و هەركەس بازرگانی پێوە بكات سزادەدرێت.