نەیمار. فۆتۆ: توویتەری خۆی
بارسێلۆنا نه‌یماری ناوێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نه‌یمار دا سێلڤا باری له یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ره‌و لێژییه و پێده‌چێت ئه‌م هاوینه یانه‌كه جێ بهێڵێت، چه‌ند رۆژێكیشه ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌یه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی ده‌ڵێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ بارسا زۆر دووره و له مه‌حاڵ نزیكه، له پلانی یانه‌كه‌شدا نییه، بۆیه واباشتره یانه‌یه‌كی دیكه بۆ خۆی بدۆزێته‌وه.
نه‌یمار دووچاری پێكان بووه و پێناچێت تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بگه‌ڕێته‌وه، پاره‌یه‌كی زۆریش له‌سه‌ر یانه‌ی پاریس سانجێرمان كه‌وتووه و هیچ سوودیشی نه‌بووه، بۆیه یانه‌كه كۆتایی ئه‌م وه‌رزه هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌دات.