بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ کرایە نان

964+

فەهمی نەبی

تیمێک لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق، یەکەم نۆبەرەی گەنمی ئەمساڵیان کردە نان، دەڵێن نانێکی باشی لێدێت.

ئەگەرچی هێشتا لە بەشێکی پارێزگاکانی عێراق دروێنە دەستیپێنەکردووە، بەڵام لە پارێزگای بابل ئەو گەنمەی دروێنەکراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن لیژنەیەکی وەزارەتی بازرگانی عێراق کراوەتە نان.

ئەو گەنمەی کراوەتە نان، %80ی گەنمی بەرهەمهاتووی ئەمساڵە، %10ی گەنمی هاوردەیە.

تا ئێستا لە پارێزگای بابل زیاتر لە 21 تۆن گەنمی بەرهەمهاتووی ئەمساڵ ئامادەیە و لیژنەکە دەڵێت گەنمەکە کێشەی نیە و دەکرێتە نان.

هاوکات وەزارەتی بازرگانی رایدەگەیەنێت بەرهەمی گەنمی ناوخۆ بە تێکەڵە لەگەڵ گەنمی هاوردە دەکرێتە ئارد و وەک بەشە ئاردی مانگانە بەسەر بریکارەکان دابەشدەکرێت.