نوسینگەی مافی مرۆڤ لە کۆیە:
“بنکەی گرتن و گواستنەوەی کۆیە بۆ گیراوان شیاو نییە”
964+
شلێر سەعید – کۆیە
بنکەی گرتن و گواستنەوەی کۆیە، کۆمەڵێک گرفتی هەیە، بەڕێوەبەری مافی مرۆڤیش دەڵێت، چەندینجار داواکارییان بەرزکردووهتەوە، کە دەبێ شوێنێکی دیکەیان بۆ دروست بکرێت.
به پێى زانیارییهكانى 964 لە بنكهى گرتن و گواستنهوهى قهزاى كۆیه، به شێوهیهكى بەردەوام 30 تا 40 راگیراو هەیە.
سەنگەر عوسمان بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤ لە کۆیە لە بارەی گرفتەکانی بنکەی گرتن و گواستنەوە بە 964ـی راگەیاند، شوێنی بەندکراوان شیاو نییە و لە چەندین رووەوە گرفتی زۆری هەیە، دهشڵێت “شوێنهكهیان هی ساڵى نهوهدهكانه، چەندینجار داواکاریمان بەرزکردووەتەوە کە شوێنێکی دیکەیان بۆ دروست بکرێت”.
روونیكردهوه، “بنکەکە رووبەرێکی بچووکی هەیە بەشی پیاوان و ژنان و نێوجەوانان هەمووی لە یەک بینایە، هەرچەندە بەشەکان جیان، بەڵام بینایەکە بچووکە و پێویستە جیا بکرێنەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، بنکەکە لە ناو شار و کۆڵانە، کە ئەوەش گونجاو نییە.
بەڕێوهبەری نووسینگەی مافی مرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان مانگی دووجار سەردانیان دەکەن، وتیشی، “بریارمانداوە سندووقی سکاڵا لە ناو راگیراوان دابنێین تا زیاتر ئاگامان لە بارودۆخیان بێت.”
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن