وێنەی ئۆتۆمبێلەکە. فۆتۆ: راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی
له هه‌ولێر داواكراوه و له سلێمانی ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه، لە لایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور، ده‌ستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا، كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هه‌ولێره‌وه گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزه‌كانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی دەستیپێکرد.
“دوای گەڕان و بەدواداچوونەکان توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی شاره‌زوورەوە ئوتومبێلەکە، کە لە جۆری لاندكروزه‌ره بدۆزرێتەوە و دەستی بەسەردا بگیرێت”، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وای بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، پاش تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێله‌كه رادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی هه‌ولێر دەکرێتەوە.