ئێوارەی ئەمڕۆ نمە باران دەبارێت

964+

فەرمان سادق

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بێت، ئێوارەی ئەمڕۆ باران نم نم دەبارێت و بۆ سبەیش ئاسمان دەبێتەوە ساماڵ، لەگەڵ خۆشیدا پلەکانی گەرما یەک تاوەکو دوو پلە بەرز دەبێتەوە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ سێشەممە 9.5.2023
کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە بەتایبەتی لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان.

پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێت بە (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20 کم/س.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / 7 – 9 کم.

سبەی چوارشەممە 10.5.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ دروسبونی پەڵە هەور لە هەندێ ناوچەدا.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20 کم/س.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / 5 – 7 کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 30
سلێمانی: 29
دهۆک: 28
کەرکوک: 33
هەڵەبجە: 29
زاخۆ : 29
سۆران: 27
گەرمیان: 37
بەشى پێشبینى 9.5.2023