نۆ بێچووە سەگ بەهۆی مردنی دایکیانەوە بێناز بوون

964+

هونەر فارس- کەلار

ماوەی پێنج رۆژە لە کەلار نۆ بێچووە سەگ بەهۆی مردنی دایکیانەوە بێناز بوون.

بەهۆی نەبوونی شێڵتەرەوە چەند گەنجێک لە پەنای مۆلیدەیەکدا داڵدەیان داون.

ئەو گەنجانە رۆژانە خواردن و ئاویان پێدەدەن بۆ ئەوەی ژیانیان لە مردن رزگار بکەن.