لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا
دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەكرێتەوە
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
ئەم هەفتەیە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بە فەرمی دەكرێتەوە.
دوای ساڵێك لە كاركردنی بەردەوام لەسەر پڕۆژەی دروستكردنی رێگای سەرەكی دەروازە نێودەوڵەتییەكە لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بەڕووی هاوڵاتیاندا دەكرێتەوە.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستانی وتووە، دوای كردنەوەی دەروازەكە و لە قۆناغی دووەمدا كار بۆ ئەوە دەكرێت تێیدا جوڵەی بازرگانی بكەوێتە كار.
رۆژی یەكشەممە، 7.5.2023، فەریق روكن عیسا عوزێر، سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ چەند بەرپرسێکی سەربازی سەردانی دەروازەكەیان کرد و لەلایەن قایمقامی قەزای مێرگەسۆریشەوە، بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان لەو دەروازەیە هەڵدرا.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروانی مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەبێتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.
هەموو ئەم زانیاریانە لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری وەرگیراون.