سیستمی قومارکردنیان داناوە

لە ئاکرێ چوار کەس بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیر کران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە ئاكرێ، چوار كەسیان بە تۆمەتی قوماركردن و دانانی ئەو سیستمە لەناو سەنتەری قەزاكە دەستگیركرد.

درەنگانی شەوی رابردوو، پۆلیسی ئاكرێ لە فەیسبوک رایگەیاند، دەستگیرکراوەکان “سیستەمێکی قومارکردن”ـیان لە رێگەی مۆبایلەوە، لە ناو یەکێک لە کافیتریاکانی قەزاکە داناوە.

ئاماژەیان بەوەش كردوە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە و بە پێی بەندی 289 لە یاسای سزادانی عێراقی، سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیش بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە تاوانانە لە قەزای ئاكرێ بەردەوامە.