مانگی نیسان لە سلێمانی
15 شوێنكار دراونه‌ته دادگا و 75یش داخراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ماوه‌ى مانگی نیسانى رابردوو له‌لایه‌ن قایمقامیەتی سلێمانییه‌وه له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هه‌شت هه‌زار شوێنكار، 75 یان داخراون و 15 شیان دراونه‌ته دادگا و ده‌شڵێن، 44 تۆن خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو و خراپیشیان له‌ناوبردووه.
قایمقامییه‌تى مه‌ڵبه‌ندی سلێمانى ئامارى مانگی رابردووى سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، له ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا، زیاتر له هەشت هەزار سەردانى فرۆشگا و چێشتخانە و مارکێتێەکانیان کردووە و 75 شوێنیش داخراون.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێك، كه قایمقامییه‌تى سلێمانى، بڵاویكردووه‌ته‌وه، نزیکەی 44 تۆن خۆراک و شمەکی ناتەندروست و خراپبوو لەناوبراون.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، لە ماوەی مانگى رابردوودا تۆمارکردنی سەرپێچییەکان زیاتر بوونه، بە جۆرێک هەشت هەزار و 701 سەردان کراوە و هەزار و 18 سەرپێچی تۆمارکراوە بەوپێیەش رێژەی سەرپێچییەکان لە 11.7% بووە.
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌کە، بەهۆى پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان 75 شوێنکار داخراون و له‌وانه‌ش 15 شوێنكار دۆسییەی یاساییان بۆکراوەتەوە و 409 شوێنیش پسوڵەی ئاگادارکردنەوەیان بۆکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هه‌ر به‌هۆى سه‌رپێچیكردنه‌وه 145 ملیۆن و 600 هەزار دینار سزای دارایی شوێنكاران دراوە و خراوەتە سەر داهاتی گشتی.