زیدان ئیقبال. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
عێراق چاوه‌ڕێی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ به‌شداریكردنی یاریزان زیدان ئیقبال له مۆندیالی لاوان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندیی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌كات.
تا ئێستا چاره‌نووسی به‌شداریكردنی زیدان ئیقبال له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له مۆندیالی لاوان “ته‌مه‌ن ژێر 20 ساڵان” نادیاره، هه‌رچه‌نده واده‌ی پێشكه‌شكردنی لیستی ناوی یاریزانه‌كان بۆ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه ئاشكرای كرد، تا ئێستا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی كۆتایی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كه‌ن بۆ رێگه‌دان یان نه‌دان بۆ به‌شداریكردنی یاریزانه‌كه له مۆندیالی لاوان.
عه‌دنان درجال سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی یانه ئینگلیزییه‌كه‌ی كردووه و به‌ڵێنی پێدراوه له دوو رۆژی داهاتوودا بابه‌ته‌كه یه‌كلا بكرێته‌وه.
زێدان ئیقبال یاریزانێكی لاوی عێراقییه و له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد یاریی ده‌كات.
بڕیاره فیدراسیۆنی عێراق، تا دوو رۆژی دیكه ناوی 21 یاریزان بنێرێت بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی لاوان، كه له 20ی ئه‌م مانگه له ئه‌رجه‌نتین ده‌ستپێده‌كات.