لە هەولێر
ئەگەر كارتی هەڵبژاردنت وەرنەگرتووەتەوە سەردانی بنكەكەت بكە
964+
كوردستان ئەحمەد
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ناوی بنكەكانی وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری لە هەولێر راگەیاند.
لە رۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە، لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تا سێی ئێوارە لە بنكەكانی تۆمار و وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری كارمەندانی كۆمسیۆن پێشوازی لە هاوڵاتیان دەكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكە.
هەركەس ناوی تۆمار كرابێت و كارتەكەی گەڕابێتەوە رادەستی دەكرێت و هەركەسێكیش ناوی تۆمارنەكرابێت، تۆماری دەكەن.
لە تەواوی پارێزگای هەولێر 53 بنكە هەیە بۆ وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری و تۆماركردنی ناوی دەنگدەران.
ناوی بنكەكانی وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری و تۆماری ناو لە هەولێر