ژنانی سلێمانی شانۆیی خانمیان لە بابل نمایشکرد
964+
لە عەرەبییەوە
لەچوارچێوەی دەیەمین فێستیڤاڵی بابل بۆ هونەر و رۆشنبیری جیهانی، ژمارەیەک شانۆکاری ژن لە سلـێمانی بە شانۆییەک بەشداریان کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7.5.2023، شانۆیی خانم لە فێستیڤاڵی ئەمساڵی بابل پێشکەشکرا کە ناوەڕۆکەکەی باس لە ئازادی ژن دەکات لەگەڵ ئەوەی بەسەری دێت لە داگیرکردنی دونیابینیەکەی.
شانۆییەکە لەسەر تەختەی هۆڵی کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی بابل پێشکەشکرا.
کاروان عەبدوڵا سۆفی، نووسەری شانۆیی خانمە و شانۆکاران دیاری عومەر و سەرگوڵ حسێن کاری نواندنیان بۆ کرد.