یەکەمەکانی ناوچە جێناکۆکەکان دەتوانن تا 10 رۆژی تر فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری درێژکردنەوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی بۆ یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانی ناوچە جێناکۆکەکان تا 16ی ئەم مانگە درێژکردووەتەوە.

بڕیارەکە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی خوێندنی باڵای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، 4.3.2023 ئەنجامدرابوو.

بەدریە حسێن، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لیژنەکە لە دوو رۆژی رابردوودا ئاماری تەواوی ئەو یەکەمانە کۆدەکاتەوە و دەیداتە ئەنجوونی وەزیران تا کۆدیان پێبدرێت بۆ دامەزراندن.

وتیشی، “ئامارێکی تەواو و راستەقینەم لەبەردەست نییە بزانین ژمارەیان چەندە چونکە بڕیارەکە یەکەمەکانی تەواوی ناوچە جێناکۆکەکان دەگرێتەوە بە هەموو نەتەوەکانەوە”.