• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
هەناردەی برنجی ئاکرێ بۆ دەرەوەی وڵات بووبە فەرمی

دیمەنی برنجی ئاکرێ، وێنە پەیجی حکومەتی هەرێم

هەناردەی برنجی ئاکرێ بۆ دەرەوەی وڵات بووبە فەرمی

964+

توانا نەقی

بۆ یەکەم جار بە شێوەیەکی فەرمی برنج و بەرهەمی دیکەی هەرێمی کوردستان رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.

کۆمپانیایەکی ناوخۆیی لەم هەفتەیەدا 22 تۆن بەرهەمی خۆماڵی هەناردەی وڵاتی سوید دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 6.5.2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، جگە لە برنج ئەوا تەحینیش رەوانەی دەرەوە دەکرێت و لەسەر کارتۆنەکانیشیان دەنوسرێت made in Kurdistan.

لە ئاکرێ، کارگەیەک دروستکراوە بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی برنجی کوردی خاوەنی کارگەکە دەڵێت، بەرهەمەکان رەوانەی بازارەکانی ناوخۆ و دەرەوەش دەکەین.

ساڵانە جوتیارانی ئاکرێ هەزاران تۆن برنج بەرهەمدەهێنن، بەڵام هەر خۆیان دەیفرۆشنەوە و بە بازاڕی دەکەن، ئێستا کارگەیەک دروستکراوە بۆ بە بازاڕکردنی برنجەکە و هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات بەتایبەت وڵاتانی سوید، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا.

پێشتر ئاراس حامد، خاوەنی كارگەکە لەسەر چۆنیەتی بەرهەمهێنانی برنج و هەناردەكردنی بۆ بازاڕەكانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا قسەی بۆ 964 کردبوو.

ئەو وتبووی: پێشتر برنجی كوردی بە رێگەیەكی كلاسیك بەرهەمدەهێنرا و دەخرایە بازاڕەكانەوە، هەرچەند زۆربەی لە دەستی جوتیارەكان دەمایەوە و ساغ نەدەكرایەوە، بەڵام لە ئێستادا پاڵپشتیەكی زۆری جوتیارانی كوردستان دەكەین بە تایبەت جوتیارانی دەڤەری ئاكرێ، كە ئێمە رێژەیەكی زۆر برنجی كوردیمان لە جوتیاران كڕیوەتەوە، تاوەكو ئێستا ئەم سێ بەرهەمەی ناوچەكەمان هەناردەی دەرەوە كردووە و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەو كارە بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بە بەرهەمی خۆماڵی كوردستان بدەین.

زیاتر لە دوو هەزار کەس نزایان بۆ باران کرد

دهۆکیش نوێژە بارانەی کرد

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

پارێزگای دهۆکیش سەیری ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی کرد زیاتە لە دوو هەزار گەنج و پیر و ژن و پیاو نوێژە بارانەیان ئەنجامدا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ خەڵکەکە لە گۆڕەپانێکی فراوان لە نێوان گەڕەکی نزارکێ و ئێتیتێ دەستیان بەرەو ئاسمان بەرزز کردەوە و دوعایان کرد و نوێژە بارانەکەیان کرد.

حەجی قەدریا هاوڵاتییەکی  شاری دهۆکە بە 964ـی وت، “ئێمەش وەکو هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان نوێژە بارانمان ئەنجامدا و دوعامان کرد و خوا بارانی رەحمەتمان بۆ ببارینێت، بەهۆی ئەوەی زیانێکی زۆری بۆ کشتوکاڵ دەبێت .

حەجی ماهیر ، دانیشتوویەکی دیکەی پارێزگای دهۆکە و بۆ 964 وتی، “داوا لە خوای گەورە دەکەین بارانی رەحمەت ببارێنێت لەبەر ئاژەڵ و کەرتی کشتوکاڵی و نەبێتە وشکە ساڵی.”

رەشید سلێڤانەی جوتیارێکی پارێزگای دهۆکە بە 964ـی وت، ئەنجامدانی نوێژە بارانە گرنگە و سونەتە، بەڵکو خوای گەورە دوعاکانمان لێ قبوڵ بکات و بارانمان بۆ ببارێنێت و ئەمساڵ زیان بە گەنمەکان نەگات، 15 ساڵ پێش ئێستا نوێژی بارانمان ئەنجامدا و پێشئەوەی بگەینەوە ماڵ بارانێکی خۆش دایکرد و داوا لەخوای گەورە دەکەین ئەمڕۆ پيش گەیشتنەوە ماڵ باران ببارێت.

وتیشی، پار ئەم کاتانە گەنمەکەم 50 سانتیم بەرز ببوو، بەڵام ئەمساڵ وەکو پار نیە بەهۆی کەمی باران بارین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمە، و زیانێکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵی و ئاژەڵداران دەگەینێت.

نزیکەی سێ هەفتەی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان موسڵمانان نوێژەبارانە ئەنجام دەدەن، بەهۆی رێژەی کەمی باران بارینی و مەترسی وشکەساڵی.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە جەوێکی باراناوی؛ کەلار نوێژە بارانەی ئەنجامدا

لە جەوێکی باراناوی؛ کەلار نوێژە بارانەی ئەنجامدا