86 ساڵ به‌سه‌ر کۆمەڵکوژی دێرسیم تێده‌په‌ڕێت

964+

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4.5.2023 ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ى ده‌رسیمه‌ له‌ باكوورى كوردستان و 86 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کۆمەڵکوژییه‌ تێده‌په‌ڕێت.
كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى مستەفا کەمال ئەتاتورک سەرۆک کۆماری ئەوکات روویداوه‌ و دەوڵەتی توركیا چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێنا، بووه‌ سەرەتای بەکارهێنانی ئه‌و چەکه‌ لەدژی گەلی کورد.
ساڵی 1934 ئەتاتورک یاسای (سەرلەنوێ نیشتەجێ کردنەوە)ى دەرکرد، رەوایەتیدا بە راگواستن و گۆڕینی دیمۆگرافیا ناوچه‌ كوردنشینه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ ساڵی 1935 دەوڵەت دەستیکرد بە راگواستنی زۆرەملێی کورد بۆ ناوچه‌كانى رۆژئاوای تورکیا.
بەپێی سەرچاوەکان له‌ رۆژى 4.5.1937 زیاتر لە 30 هەزار کەس کۆمەڵکوژکران و 12 هەزار کەسیش بەزۆرەملێ راگوێزران.

دواتر سەید رەزاو 10 هاوەڵی دەسگیردەکرێن و لە 15.10.1937 لەشاری ئەزەخ لەسێدارە دران.