به‌ڕێوه‌به‌رى نوێی ناحیه‌ى باسرمه دواى سوێند خواردنى ... وێنه: سۆسیال میدیاى هه‌ریر
سێ بەڕێوەبەری ناحیه سوێندی یاساییان خوارد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سێ به‌ڕێوه‌به‌رى نوێ بۆ سێ ناحیه‌ى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێرن سوێندى یاساییان خوارد و له رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتووش هه‌رسێكیان ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4.5.2023 بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد ، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سێ بەڕێوەبەری نوێ بۆ سێ ناحیه، سوێندی یاساییان خوارد و دەست بەكاربوون.
به پێی ئه‌و راگه‌یندراوه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى نوێ بۆ ناحیه‌كانى هه‌ریر و باسرمه و دێگه‌ڵه سوێندی یاساییان خوارد.
شێروان جەلال وسو بەگ، وەك بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر و سۆران ئەكرەم جەلال ئەسعەد، وەك بەڕێوەبەری ناحیەی دێگەڵە و رەزا ئەحمەد وسو رەحمان، وەك بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە، كه هه‌رسێ ناحیه‌كه لە سنووری پارێزگای هەولێرن.
به پێی زانیارییه‌كان، یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، یەکەم رۆژی دەستبه‌كاربوونى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌بێت.