تەنیا دەتوانیت یەك ماستەر كارتت هەبێت
تەنیا لە عێراق دەتوانیت پارەی كاش رابكێشیت
964+
دیلان محەمەد جەزا
مامەڵەكردن بە ماستەر كارت لە هەرێمی كوردستان سنوردار دەكرێت و هەر هاوڵاتییەك تەنیا دەتوانێت یەك ماستەر كارتی هەبێت و تەنیا لە ناوخۆش دەتوانن پارەی كاش رابكێشن.
لە ماوەی رابردوودا کەسانێک دەستیان کردبوو بە مامەڵە کردن بە ماستەر کارتەوە و پارەی عێراقیان دەخستە سەر ھەژمارەکەیان و لە شاری دوبەی بە دۆلار رایاندەکێشایەوە.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلار لە سلێمانی بە تۆڕی 964 ی راگەیاند، ھەندێک لەو کارتانەی پارەیەکی زۆری لەسەر راکێشرابوو، راگیرابوون، ئەوەش وایکردبو خواست لەسەر کڕینی دۆلار بە کاش زیاد ببێت.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە بانکی رافیدەینەوە دەست تۆڕی 964 کەوتووە، لە رابردوودا ھەر کەسێک بۆی ھەبوو چوار ماستەر کارت بە ناوی خۆیەوە دروست بکات، بەڵام بە ھۆی مامەڵەکردنێکی نادروستی ھەندێک ھاوڵاتییەوە ئەو سیستمە راگیراوە.
ھەندێک لەو کەسانە زیاتر لە ماستەرکارتێکیان پێبووە و خەڵک ھەبووە نزیکە 50 کارتی پێبووە، ویستویەتی پارەی پێڕابکێشێت.
، ئەو کەسانەی لە کارتێک زیاتریان بە ناوەوەیە کارتەکانیان ڕاگیراوە، ئەو کارتانەی ڕاگیرابوون ئێستا دەتوانن تەنھا لەناوخۆی عێراق پارەکانیانی پێ ڕابکێشن و ناتوانن لە دەرەوەی وڵات کاری پێبکەن.
ئێستا ھەر ھاوڵاتییەک دەتوانێت تەنیا یەک ماستەرکارتی بە ناوەوە بێت و گەشتی دەرەوەی وڵاتی پێبکات.
ماستەر كارت، كارتێكی ئەلیكترۆنییە، لە بانكەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هاوڵاتیان دەكرێت بۆ ئەوەی مامەڵەی ئەلیكترۆنی بە پارەكانیانەوە بكرێت.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد