کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
964+
فەرمان سادق
لە پڕۆژەی شوقەکانی فۆڕ سیزن پارک لە هەولێر، کرێکارێک لەکاتی ئیشکردندا دەکەوێتە خوارەوە و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.
شوقەکانی فۆر سیزن پارك لە هەولێر دەکەوێتە سەر رێگای مەسیف – شقلاوه، تهنیشت پڕۆژەی زین ستی لە پشت کافتریا و خواردنەگەی هیرۆر.
بە گوێرەی زانیارییەکانی 964، زۆرینەی ئەو کرێکارانەی لەو پڕۆژەیە کار دەکەن، بە رەگەز عەرەب و خەڵکی بیانین و مەرجی سەلامەتیان نەبەستبوو.