“رامین”ـه‌كه‌ى شه‌قڵاوه‌ رێزى لێنرا

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ كارمه‌ندێكى ژینگه‌پارێز به‌هۆى هه‌وڵه‌ سه‌ره‌نجڕاكێشه‌كه‌ى بۆ كردنه‌وه‌ى مه‌نهۆڵێك، رێزى لێنرا، قایمقامی شه‌قڵاوه‌ش كاتێك رێزى لێنا، وتى “ئه‌و كارمه‌نده‌ دەستڕەنجی خۆی بە سەربڵندیی دەخوات”.

دواى ئه‌و بارانه‌ به‌ خۆڕه‌ى كه‌ بووه‌ هۆى لافاو له‌هه‌ندێ ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان و گیرانى مه‌نهۆڵه‌كانیش له‌هه‌ندێك ناوچه‌ى تر، له‌ شه‌قڵاوه‌ وێنه‌ى كارمه‌ندێكی ژینگه‌پارێز به‌ناوى (رامین رێباز نه‌وزاد) كاتێك مه‌نهۆِڵێك ده‌كاته‌وه‌ بووه‌ جێگه‌ى سه‌ره‌نجى هه‌موو لایه‌ك.
كاروان كه‌ریم خان، قایمقامى قه‌زاى شه‌قڵاوه‌، به‌ 964ـى وت “به‌ پێویستم زانى ئه‌و كارمه‌نده‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ببینم و سوپاس و رێزلێنانی پێشكه‌ش بكه‌م”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، گرنگه‌ كارمه‌نده‌ دڵسۆزه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێن، به‌تایبه‌تیش له‌ شه‌قڵاوه‌، كه‌ ده‌ڵێت “بەپێی فەرهەنگی رەسەنی کوردەواری ئەم جۆرە کەسایەتییانەی تێدایە کە جێی ئومێدە”.
قایمقامى شه‌قڵاوه‌ له‌ ئه‌كاونتى فه‌یسبووكه‌كه‌شیدا نوسیویه‌تى “کاک رامین وەک کەسێکی ئەرکناس و خاوەن عێزەت، دەستڕەنجی خۆی بە سەربڵندیی دەخوات، وەک کەسێکی ئەرکناس وانەی شەرافەت و ئاکاری کارمان فێر دەکات”.

“رامین”ـه‌كه‌ى شه‌قڵاوه‌ رێزى لێنرا

قایمقامی شه‌قڵاوه‌ له‌كاتى پێشوازى له‌ ژینگه‌پارێزى شاره‌كه‌ى