• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
شه‌ش رۆژه‌ گوندی مه‌له‌كان بێ كاره‌بایه‌

دیمه‌نێكی دۆڵى مه‌له‌كان .. فۆتۆ: 964+

شه‌ش رۆژه‌ گوندی مه‌له‌كان بێ كاره‌بایه‌

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى سوتانى محاویله‌كه‌یان، ماوه‌ى شه‌ش رۆژه‌ گوندى مه‌له‌كانى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى خه‌لیفان بێ كاره‌بایه‌، فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى خه‌لیفانیش ده‌ڵێت “ئه‌مڕۆ كاره‌بایان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌”.
مەلەکان یه‌كێكه‌ له‌ گوندانه‌ى سنوورى خه‌لیفان كه‌ 11 كیلۆمه‌تر لێیه‌وه‌ دووره‌ و یه‌كێكه‌ له‌هاوینه‌هه‌واره‌ سه‌ره‌نجڕاكێشه‌كانى دۆڵى بالیسان.
باقی عه‌بدولجه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى خه‌لیفان به‌ 964ـى وت “ماوه‌ى شه‌ش رۆژه‌ كاره‌باى گوندى مه‌له‌كان نیه‌، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى محاویله‌كه‌یان سوتابوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌رى كاره‌باكه‌یان بۆ ده‌كرێت ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى كه‌ توانیان محاویله‌یه‌ك له‌ ئیداره‌ى سۆرانه‌وه‌ بۆ گوندى مه‌له‌كان دابین بكه‌ن.
هاوڵاتیانى گوندى مه‌له‌كان، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێزاری خۆیان بۆ نه‌بوونى كاره‌باى گونده‌كه‌یان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ جەژنەوە بێ کارەبان و دوای چەندینجار پەیوەندی کردن بە لایەنی پەیوەندیدار بەڵام نه‌هاتونه‌تە سەر خەت و بۆ چاره‌سه‌ركردنى کێشەکەیان.

گوندەكانی بەری مەرگە سبەی خۆپیشاندان دەكەن و رێگا دادەخەن

دیمەنی ناحیەی بنگرد وێنە: سۆشیاڵ میدیا

"رێگای دوكان بۆ دەڤەری راپەڕین دادەخەن"

گوندەكانی بەری مەرگە سبەی خۆپیشاندان دەكەن و رێگا دادەخەن

964+

ئەحمەد محەمەد  –  سلێمانیت

دانیشتووانی دەڤەری مەرگە بڕیاریانداوە، سبەی خۆپیشاندان بكەن لە بەرامبەر خراپی رێگاوبان و نەبوونی كارەبای نیشتیمانی و یەكێكیش لە ئەندامانی دەستەی خۆپیشاندەران دەڵێت، لەگەڵ دەستپێكی خۆپیشاندان یەكسەر رێگای دوكان – رانیە دادەخەین.

لە بارەی خۆپیشاندانەكەوە، هۆگر حاجی ئیسماعیل، ئەندامی دەستەی خۆپیشاندەرانی ناحیەی بنگرد بە 964ـی وت، سبەی دووشەممە 13.1.2025، كاتژمێر 8:30ـی بەیانی لە نێوانی گوندی هەنجیرە و ناحیەی بنگرد، لە ئاستی خرێ سەر ئاوێ خۆپیشاندان دەكەین و دەستبەجێش رێگاكە بە رووی ئۆتۆمبێلی بچوك وگەورە دادەخرێت.

وتیشی، كۆدەنگی لە نێوان دانیشتووانی ناحیەی بنگرد و  10 گوندی ناوچەكە دروست بووە بۆ گرتنی رێگاكە، لەوانەش هەر یەك لە ناحیەی بنگرد و گوندەكانی هەنجیرە، بەردەشانی سەروو و خواروو، سێوكان، مەرگە، ئاوەژێ، قەرەتەپە و مەمەنداوا، گەنجانی ناوچەكە رای ریش سپی گوندەكانیشیان وەرگرتووە و سبەی دانیشتووانی ئەو گوندانە لە شوێنەكە ئامادە دەبن.

ئاماژەی بەوەش كرد، گرفتی رێگامان هەیە و رێگاوبانمان زۆر خراپ بووە، كارەبای نیشتمانیمان بۆ 7 كاتژمێر كەمكراوەتەوە لە 5:00ـی ئێوارە بۆ 12:00ەی شەو كارەبامان هەیە و مۆلیدەشمان نییە، بۆیە لە بڕیارەكە پاشگەزنابینەوە، شۆفڵ و گەڵابەش ئامادەكراوە و سبەی رێگاكە دادەخەین.

ئەمە لە کاتێکدایە چەند رۆژێکە دانیشتووانی ناحیەی خەلەکان، بەهۆی تەواونەکردنی پڕۆژەی دوو سایدی رانیە – دوکان و کەمی کاتژمیرەکانی کارەبا گردبوونەتەوە و رێگەی سەرەکی رانیە – سلێمانییان داخستووە، رێگای قەرەسرد، كە دەكەوێتە قەزای دوكان،  پارێزگای سلێمانی و دەڤەری راپەڕین بەیەكەوە دەبەستێتەوە، بەداخستنی رێگەكەش بەتەواوی هاتوچۆكردنی نێوان ئەو ناوچەیە دەپچڕێ.

خەڵکی خەلەکان لای خێمەکەیانەوە نوێژی هەینییان کرد

خەڵکی خەلەکان لای خێمەکەیانەوە نوێژی هەینییان کرد