ئاگر لە كەمپی کەبەرتوو كەوتەوە

964+

هێژین فەتاح – دهۆك

ئاگر لە كەمپی کەبەرتوو كەوتەوە و دوو خێمەی ئاوارەكان سووتان و دانیشتووانی كەمپەكە خۆیان ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

كەمێك پێس ئێستا لە كەمپی كەبەرتوو، لە ناحیەی خانكێ سەر بە قەزای سێمێل، ئاگر كەوتەوە بەهۆیەوە دوو خێمەی ئاوارەكان سووتان، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.

پیر دەیان پیر جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای دهۆک بە 964ی راگەیاند، ئاگر کەوتنەوەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبوو، تەنیا زیانی مادی نەبێت.

لەماوەی ساڵێکدا ئەمە شەشەمین جارە ئاگر لە كەمپی كەبەرتوو لە زاخۆ بكەوێتەوە.

كەمپی كەبەرتوو، دەكەوێتە سنووری قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆك، بۆ ئاوارە ئێزدیەكان دروستكراوە .

پیداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد