لە هیندستانەوە هات و لە بەغدا جێگیر بوو

توك توك فریادڕەسی جەنجاڵیەكانی بەغدا

964+
راژان باجەلان- خانەقین

بەهۆی جەنجاڵی و قەرەباڵخی ناو شار، هاوڵاتیانی بەغدا توك توك بەكاردەهێنن.

توك توك ماتۆڕێكی سێ تایەیە، توانای گواستنەوەی سێ سەرنشینی هەیە، قەبارەكەی بچووكە و هاوڵاتیان لە بەغدا لەبری تاکسی بەكاری دەهێنن.

جەنجاڵیەكی زۆر لە شەقامەكانی بەغدا هەیە، بەتایبەت لە سەنتەری شار، بەجۆرێک گرفتی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتیان دروستكردووە، بۆیە بەناچاری توك توك بەكاردەهێنن و دەڵێن زۆر ئاسانكاریی بۆ كردووین.

توك توك، سەرەتا لە هندیستان بەكارهێنراوە، ئێستا لە هەریەكە لە وڵاتانی بەنگلادیش، پاكستان و ئیندۆنیزیا و چەند وڵاتێكی دیكەش بەكاردەهێنرێت، لە دوای ساڵی 2003-وە لە بەشێكی شارە گەورەكانی عێراق بەكارهێنرا بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان و كەلوپەل و پێداویستیەكانی رۆژانە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد