وەزیری نەوتی عێراق: لە نزیکترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم رادەگەیەنین
964+
فەهمی نەبی
وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی و بەمزوانە دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق گەیشتۆتە دواین قۆناغی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، بۆ دوبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
هاوکات وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی راگەیاندوە،کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتیمانی “سۆمۆ” گەیشتوەتە رێککەوتن لەگەڵ ئەو لایەنانەی نەوتی هەرێم دەکڕن.
وەزیری نەوت دەڵێت: لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
لە 25.3.2023 بڕیاری راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەرچوو، ئەمەش دوای یەکلایکردنەوەی سکاڵای دادگای ناوبژیوانی پاریس لە بەرژەوەندی عێراق، دواتر هەریەکە لە حکومەتی عێراق و هەرێم رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەژێر چاودێری کۆمپانیای سۆمۆ.