مۆدریچ فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مۆدریچ 50 ملیۆن یۆرۆی ره‌تكرده‌وه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لوكا مۆدریچ یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید، گرێبه‌ستێكی به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ له لایه‌ن یانه‌یه‌كی سعوودیه‌وه ره‌تكرده‌وه.
مۆدریچ كه به‌ره‌و 38 ساڵی ته‌مه‌نی ده‌چێت، به ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی راگه‌یاندووه، ئۆفه‌ری 50 ملیۆن یۆرۆی یانه‌یه‌كی سعوودی ره‌تكرده‌وه، كه بۆ دوو وه‌رز پێپان داوه، به‌ڵام ناوی یانه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا یانه‌ی شاهانه رێز له‌و هه‌ڵوێسته‌ی مۆدریچ ده‌گرێت و بڕیاره وه‌رزێكی دیكه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك رۆژنامه‌ی AS بڵاوی كرده‌وه.
مۆدریچ ئه‌م وه‌رزه 44 یاری به درێسی ریال مه‌درید كردووه و به‌شداریی 12 گۆڵی كردووه، گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت.