له باتاس ده‌ست به چاندنى برنجى كوردى كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له “باتاس”ى ده‌شتى هه‌ریر، ده‌ست به چاندنى برنجى كوردی كرا، جوتیارێكیش ده‌ڵێت، برنجى باتاس به‌ناوبانگترینیانه له كوردستان و ساڵانه نزیكه‌ى 300 دۆنم زه‌وى ده‌چێنن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، له‌هه‌رێمی كوردستاندا له ناوچه‌كانى ئاكرێ، خانه‌قین، باتاس، به‌رده‌ڕه‌ش، چڕه، شاره‌زوور و رانیه، برنج ده‌چێندرێت.
نه‌جات مه‌حمود ئاغا سه‌عید، جوتیارێكی ده‌شتى هه‌ریره و ساڵانه له باتاس برنج ده‌چێنێت، به 964ـى وت “ده‌ستمان به‌چاندنى برنج كردووه و ساڵانه‌ى نزیكه‌ى 300 دۆنم زه‌وى برنج له باتاس ده‌چێندرێت”.
به‌قسه‌ى ئه‌و جوتیاره، برنجى باتاس له‌ناو هه‌موو برنجه‌كانى دیكه كه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌چێندرێت، به‌ناوبانگتریانه، چونكه ده‌ڵێت “كوالێتى برنجه‌كه‌مان وایكردووه كه له‌هه‌ر ته‌نه‌كه‌یه‌ك برنج 10 هه‌زار دینار له نرخه‌كه‌ى زیاتر بێت به‌راورد به برنجه‌كانى تر”.
پێوانه‌ى برنج به ته‌نه‌كه‌ى سپی ده‌كرێت، هه‌ر ته‌نه‌كه‌یه‌ك 15 كیلۆگرام برنج ده‌گرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه له كوردستاندا سێ جۆر برنج ده‌چێندرێت، ئه‌وانیش برنجى خڕ، ده‌نك درێژی سه‌دری و ته‌حالوف.
باسی له‌وه‌شكرد كه ده‌شتى هه‌ریر به‌تایبه‌تیش باتاس بۆیه بۆ به‌رهه‌مهێنانى برنج گونجاوه و به‌رهه‌مه‌كه‌شی كوالێتى باشتره، چونكه ئاوه‌كه‌ى له‌سه‌رچاوه‌ى كانیێكه‌وه دێت و ئاوێكی باشی هه‌یه و وتیشی “برنج پێویستى به ئاوێكى زۆر و سازگار هه‌یه”.