وەزارەتی دارایی: دابەش نەکردنی موچە لە سلێمانی بانکی هەرێم لێی بەرپرسە نەک ئێمە
964+
فەرمان سادق
لەسەر دابەش نەکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، وەزارەتی دارایی بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی بە بەرپرس دەزانێت و دەڵێت: بڕیاردەری ئەو کارە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
لەچەند رۆژی رابردودا لەکاتی دابەشکردنی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و خانەنشینان لە چەند بانکێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین جیاکاری لە دابەشکردنی موچەی چینوتوێژە جیاوازەکان کراوە و بەپێی زۆری و کەمی موچە و پلەکانیان کاتی دابەشکردنی موچەیان بۆ دیاریکراوە.1- ئەوەی کراوە کاری سەربەخۆی بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی بووە و بەهیچ جۆرێک وەزارەتی دارایی لێی بەرپرس نییە و بڕیاردەری ئەو کارە رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
2- دابەشکردنی موچە بەپێی خشتەی راگەیەنراو دەبێت کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە کە لە پەیجی فەرمیمان بڵاودەکرێتەوە، هەروەکو لە رابردوو پەیڕەو کراوە جگە لە وەزارەت کەس مافی دەستکاری و گۆڕانکاری لە خشتەکەدا نییە.