پاڵه‌وانی خولی كوردستان نه‌یبرده‌وه‌

964+
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی

له‌ خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی سیروانی نوێ نه‌یتوانی بردنه‌وه‌ تۆمار بكات و له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایه‌تی یه‌كسان بوو.

له‌ یارییەکانی گه‌ڕی 28 ـی خولی تۆپی پێی نایابی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ یانەی سیروانی نوێ، كه‌ پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایه‌تی به‌ 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوو.

یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی ئاشتی كرا و له‌ گێمی یەکەمدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پیشان دا، لە خولەکی 18 ناوبژیوان پەناڵتییەکی بۆ تیپی خاوەن یاریگه‌ هەژمار کرد و ئاریان جەوهەر بە سەرکەوتوویی گۆڵی پێشکەوتنی بەخشییە سیروان نوێ، تەنیا چوار خولەک بەسەر ئەو گۆڵەدا تێپەربوو لە هێرشێکی پێچەوانەدا ئاکار ئیبراهیم گۆڵی یەکسانبوونی بۆ برایەتی تۆمارکرد.

گێمی دووەم هەرچەندە هەردوو یانە هێرشەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر چڕکردەوە، بەڵام ئەنجامی یارییەکە وەک خۆی مایەوە و هەردوو یانە خاڵێکی یارییەکەیان بەدەست هێنا.

بەم یەکسانبوونە یانەی سیروانی نوێ بە کۆی 31 خاڵ لە پلەی 12 مایەوە، یانەی برایەتییش بە 35 خاڵ دابەزییە پلەی هەشتەمی ریزبەندی.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا